ناوهندی سهقز: له حاڵێکدا که کەمتر له دوو مانگ له کۆتایی هاتنی رووخاندن و سەرلەنوێ نوژەنکردنەوە و بۆنیادنانەوەی پولی هەوایی سەقز تێناپەڕێت، کەچی ئەم بەرزه پردە ستراتژییەی سەقز که به شێوەی ناڕاستەوخۆ هەر دوو گەڕەکی سەرپەچه و ناوقەڵا بەیەکەوە ئەبەستێتەوە لەم رۆژانەدا به هۆی سەرما و سۆڵه و رەچاو نەکردنی یاساکانی ئەندازیاریی، تووشی هەرەس هێنان هاتووه و زۆربەی نزیک به تەواوی دیوارە راگرەکانی قڵەشاون و شەقامی ناوەڕاستی پردەکەش له چەندین لاوە دووکەرت بووه و مەودا و ناوەندی ئەم کلێنانه رۆژ له دوای رۆژ زیاتر خۆیان دەرئەخەن و ئەم رووداوە ناڕەزایەتی و گلەیی و گازەندی هاووڵاتیان و به تایبەت شۆفێڕانی شارەکەی لێ کەوتوەتەوە. |